بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،لە دوایین ئاماردا ڕایگەیاند کە ژمارەی شەهیدانی شەڕی ڕژێمی زایۆنی لە دژی خەڵکی غەززە بۆ چوار هەزار و ٣٨٥ شەهید زیادی کردووە و لەو ژمارەیەش هەزار و ٧٥٦ کەسیان منداڵن و ٩٧٦ کەسیان ژنن.
لە هێرشی بەردەوامی چەکدارانی ڕژیمدا ١٣ هەزار و ٥٦١ کەس بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە، ٧٠٪ی قوربانیانی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، ژن و منداڵ و بەساڵاچووانن.
Your Comment